رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٦م ڕۆژدا بەردەوامە لە هێرش و گەماڕۆ سەر شار و کەمپی جەنینی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو.
ڕژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە دەستی بە هێرش سەر شار و کەمپی جەنین کرد و لە ئەنجامی هێرشەکاندا تاوەکو ئێستا ١٥ کەس شەهید و دەیان کەس بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش دەستبەسەر کران.
لە کاتی هێرشەکاندا ماڵی مەدەنییەکان، دەزگاکانی حوکمی، ژێرخانی کارەبا و ئاو وێران کرا و زیانێکی گەورە بە ژێرخانی غەززە گەیێندرا.
هێزەکانی داگیرکەر لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە کەمپی جەنین ژمارەیەکی زۆر خانووی سووتاند، هەنێک لە خانووکانی ڕوخاند و وێران کرد.
دوێنێ لە گوندێکی جەنین لە ئەنجامی تەقەی قەناسبەدەستانی داگیرکەران منداڵێک شەهید بوو و ژمارەی شەهیدەکان لە جەنین گەشتە ١٥ کەس.
هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری نەخۆشخانەی جەنین جێگر بوونەتە و رێگری لە هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ ناوچەکە دەکەن.
هەروەها هێزەکانی داگیرکەر بەردەوامن لە ناردنی هێزی زیاتری سەربازی بۆ شاری جەنین و کەمپەکەی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە راگەیەندراوێکی نووسراودا راگەیاند کە "میسڕ بەردەوامە لە پشتگریکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین و خاوەن بڕیاربوونیان لە سەر خاکەکانی خۆیان."
ئۆفیسی راگەیاندنی حکوومەتی فەلەستین لە کەناریی غەززە رایگەیاند کە خەڵکی فەلەستینی دانیشتووی غەززە و ناوچەکانی باکوور پێویستی بەپەلەیان بە ١٣٥ هەزار خێمە و کۆنتێنەر هەیە.
لە ئەنجامی زەوی لەرزین لە ناوچەی سولاوەسی ڕۆژئاوای وڵاتی ئەندەنۆسیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
لە وڵاتی ئەفغانستان لە ئەنجامی تەقینەوەی ئامێرێک کە لە لایەن منداڵەکان دۆزرابوو منداڵێک گیانی لەدەستدا و ٥ کەسیش بریندار بوون.